شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەلێکە بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونی هونەرمەندان

دەرهێنەری ئیتالیایی و ئەکتەری شانۆی سولکس وتی: بەڕێوە چوونی فێتستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام هەلێکی بەنرخە بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونی ئەکتەر و دەرهێنەرانی شانۆی سەرشەقامی وڵاتانی جیاواز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جوردی بلتارمۆ شەوی هەینی لە پەراوێزی یەکەم نمایشی چواردەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ژێر ناوی سولکس کە لە پارکی شانۆی سنە بەڕێوە چوو، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە دەسخۆشی لە پێشوازی گەرمی خەڵکی سنە لە شانۆکەی، وتی: کاتێک دەتوانرێت شانۆیەکی سەرشەقامی بەهێز و باش بەڕێوە ببرێت کە تەماشاچی پڕ وزە بێت و و ئەکتەر هان بدات و هاوڕێیی بکات.

ناوبراو زیادی کرد: سولکس تێکۆشی بە ڕوانگەی کۆمێدی خەڵک بکەنێنێت و تەماشاچی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

ئەو دەرهێنەرە ئیتالیاییە وتی: پێکەنین و شاد بوونی خەڵک لە کاتی نامیشەکەم منیش شاد دەکاتەوە و دەمکەنێنێت و هیوام پێ دەبەخشێت.

بلتارمۆ بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە داوەتەکەی بۆ فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان زیادی کرد: یەکەم جارە کە دێمە ئێران چاوەڕوانیم نەبوو نمایشەکەم ئاوەها پێشوازیی لێ بکرێت.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا لە وڵاتانی جیاواز لەوانە ڕووسیا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، بەلژیکا، هۆڵەندا، سکۆتڵەند، فەڕەنسا، دانمارک و کلۆمبیا شانۆم هەبووە بەڵام پێشوازی گەرمی خەڵکی ئێران ئەمڕۆ زۆر خۆشحالمی کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە جیاوازی زۆر لە نێوان شانۆی ناو هۆڵ و شانۆی سەرشەقام هەیە، وتی: شانۆی سەرشەقام بە پێوەندی لە گەڵ خەڵک وزە و ورەی زیاتر وەردەگرێت و من وەکوو خۆم شانۆی سەرشەقامم لا خۆشترە.

جۆری بلتارمۆ لە کۆتایی بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی هەلێکی بەنرخ بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونی ئەکتەر و دەرهێنەرەکانی شانۆی سەرشەقام وەسف کرد و لە بەڕێوەبەرانی ئەو فێشتیڤاڵە دەسخۆشی کرد.

شیاوی باسە دوو شانۆی " ژنێک لێرە ماوە" کاتژمێر ١١ ی ڕۆژی شەممە ٢ ی خەرمانان لە پارکی بەهاران و کاتژمێر ١٨ ش لە پارکی دیدگا بەڕێوە چوو و شانۆی باسنک کاتژمێر ١٧:٣٠ ی ڕۆژی دووشەممە ٤ ی خەرمانان لە پارکی سپیدار و هەروەها کاتژمێر ١٩:٣٠ لە پارکی حەلەزوونی سنە بەڕێوە دەچێت.

چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداری هونەرمەندان و گرووپە شانۆییەکان لە وڵاتانی هۆڵەندا، مەکزیک، ڕووسیا، ئیتالیا، بڕازیل، ئۆکراین، ئەرمەنستان، هاوبەشی عێراق و عومان و هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان، گۆرجستان و لوبنان بەڕێوە دەچێت.

ئەو فێستیڤاڵە لە یەکەم تا پێنجەمی خەرمانانی ئەمساڵ لە شاری مەریوان، پێتەختی شانۆی ئێران بەڕێوە دەچێت.

News Code 27998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =