فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دەستی پێکرد

چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دوانیوەڕۆی هەینی بە نمایش دانی شانۆی سولکس بەرهەمی جوردی بلترامۆ لە ئیتالیاوە لە پارکی شانۆی سنە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلترامۆ کە نووسەر، دەرهێنەر و ئەکتەری ئەو شانۆیە بوو ئەوەی شێوەی کۆمێدی بەڕێوە برد و توانی هاوشاریانی سنەیی کە بۆ چەند خولەک چووبوونە سەیر کردنی ئەو شانۆیە، بکەنێنێت.

بلتوامۆ پاش شانۆکە و لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە پێوەندی لەگەڵ کاردانەوە و شێوەی پیشوازی خەڵک لە شانۆکەی خۆی وتی: خەڵکی هەر وڵاتێک تایبەتمەندی خۆیان هەیە بەڵام خەڵکی ئێرانم زۆر بەتاسەی بینینی شانۆ دی.

ناوبراو زیادی کرد: شانۆی سەر شەقام لە سەر پێوەندی نێوان ئەکتەر و تەماشاچی بنیات نراوە و ئەگەر ئەو پێوەندییە نەبێت وزەیەک بۆ ئەکتەر نامێنێت.

بلترامۆ وتی: ژانری کۆمێدی و بەڕێوە بردنی سیرک و ئاوەها شنۆیەک لە ڕۆژاوا زۆر باوە و منیش وەکوو خۆم حەزم لە کۆمێدییە بۆ بەڕێوە بردنی شانۆی سەر شەقام.

چواردەیەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە هەشت بەش بریتی لە کێبڕکێی ئێران، جۆرەکانی تر بەڕێوە بردن، شانۆی ئایینی و نەریتی، کێبڕکێی شانۆی نەتەوەکان، شانۆی منداڵ و تازەلاو، میوان، توێژینەوە و کارگەی پەروەردەیی یەکەم تا پێنجەمی خەرمانان لە شاری مەریوان و سنە بەڕێوە دەچێت.

شیاوی ئاماژەیە بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۲ی خەرمانان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و شاری مەریوان، چواردەهەمین فستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە پارکی میللەتی ئەو شارە بە فەرمی کرایەوە.

News Code 27995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =