ئەبووبەكر بەغدادی جێگرەوەی خۆی دیاری کرد

ڕێبەری ڕێكخراوی چەكداری داعش، ئەفسەرێكی سوپای پێشووی عێراقی خستە شوێنی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمز-ی بریتانی، لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند: "عەبدوڵا قارداش، كە یەكێكە لە ئەندامانی سوپاکەی سەدام حسێن، سەرۆك کۆماری پێشووی عێراق و ڕژێمی بەعس، لە ئێستادا بووەتە سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی چەكداری داعش لە عێراق."

بەپێی راپۆرتەكەی تایمز، دانانی قارداش لە شوێنی بەغدادی، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دۆخی تەندروستی ئەو سەركردەیەی داعش خراپە، پاش ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱۷ دا لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی سەربازی هاوپەیمانان بە سەختی برینداربو.

زانیاریەكانی ناو راپۆرتەكە ئاماژە بەوەدەكەن، قارداش کە بە "پرۆفیسۆر" ناسراوە، ئەندامێكی پلەداری سەربازی رژێمی بەعس بوە لە سەردەمی سەرۆكایەتی سەدام-دا و لەكاتێكدا ساڵی ۲۰۰۳ بە تۆمەتی هەبونی پەیوەندیان بە رێكخراوی ئەلقاعیدەوە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە بەسڕە زیندانیكراون، بەغدادی ناسیوە.

News Code 27991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =