بچووکترین مەکینەی جیهان چێ کرا

فیزیا زانەکان بچووکترین مەکینەی جیهانیان چی کردووە کە بە قەبارەی یەک یۆنی کەلسیۆمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فیوچریسم، فیزیا زانەکانی زانکۆی ترینیتی دوبلین پاگەندە دەکەن بچووکترین مەکینەی جیهانیان چێ کردووە.

ئەو مەکینە قەبارەکەی یەک یۆنی کەلسیۆمە. بە واتایەکی تر ئەو مەکینه ١٠ ملیار جار بچووکتر لە مەکینەی ئۆتۆمبیلە.

ئاڵبەت ئاوەها ماتۆرێک لە ئۆتۆمبیل بەکار ناهێنرێت بەڵام لە داهاتوو ژێربینایەکی باش و داهاتوودار بۆ تەکنۆلۆژیای نانۆ دروست دەکات.

بە وتەی لێکۆڵەرانی ئەو گەڵاڵە، یۆنی کەلسیۆم خاوەن باری ئەلکتریکییە و هەر بۆیە دەچەرخێت. لە ئەو پرسە بۆ گۆڕانی گەرمای تیشکی لەیزر بە ئیرتعاشات کەڵک وەردەگیردرێت.

مارک میچسۆن یەکێک لە لێکۆڵەرانی باڵای ئەو لێکۆڵینەوە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: چەرخی لەنگر ئیزن دەداتە ئێمە هێزی ماتۆرێک لە ئاستی ئەتۆمێک بپێوین و بۆ یەکەم جار یەکەیەکی وزە لە ئاستی کوانتۆمی جودا بکەینەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ ی زایینی لێکۆڵەرانی ئەڵمانی مەکینەیەکی کەلسیۆمی یۆنیی هاوشێوەیان چێ کرد کە بە ئەتۆمێک کار دەکات.

News Code 27988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =