داخوازیی ترامپ لە ئێران، ڕووسیا و پاکستان سەبارەت بە داعش

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە شەڕی بەردەوامی تاران لە گەڵ تیرۆریستانی داعشی، داوای لە ئێران، ڕووسیا و پاکستان کرد بەرەنگاری داعش ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆیتێرز، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە لێدوانێکدا بە بێ ئاماژە بە شەڕی بەردەوامی تاران لە دژی تیرۆریستانی دەسکردی بەرەی رۆژئاوایی – عەرەبی – عێبری، داوای لە وڵاتانی دیکە و لەوان ئێران کرد کە بەرەنگاری گرووپی تیرۆریستیی داعش ببنەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو لێدوانەدا داوای لە ئێران، ڕووسیا و پاکستان کرد کە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش ببنەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەورووپا تیرۆریستانی داعشی وەک زیندانی قبووڵ نەکات، ناچار دەبین ئازادیان بکەین هەتا بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێیەوە هاتوون؛ وەک ئاڵمانیا و فەڕەنسا.

News Code 27979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =