فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بە هاوکاری ئەمریکا، عێراق دەکەنە ئامانج

نوێنەری کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی لە بنکەکانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین و بنکەی سەقەر لە باشووری بەغدا ڕووی دا لە ڕاستیدا هێرشی ئیسرائیل بە زانیاری وردی ئەمریکییەکان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، کەریم عەلیوی نوێنەری کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی لە بنکەکانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحدەین و بنکەی سەقەر لە باشووری باغدا ڕووی دا لە ڕاستیدا هێرشی ئیسرائیل بە زانیاری وردی ئەمریکییەکان بوو.

ناوبراو زیادی کرد: فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بە زانیاری ورد و لە شێوەی فڕۆکەی ئەمریکی بنکە سەربازی و ئەمنیەتییەکان لە ناوخۆی عێراقیان کردووەتە ئامانج.

عەلیوی جەختی کرد: ئەوەی ڕوو دەدات پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەریی عێراق و دەسدرێژی بۆ سەر هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەو نوێنەرە داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە لە گەڵ ئەو پرسە سووک هەڵسوکەوت نەکات و ئەبێ سیستەمی بەرگری ئێمە ئامادەی کاردانەوە بە هەر هێرشێک بۆ سەر عێراق بێت.

News Code 27974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =