دوژمن ناتوانێ هیچ غەڵەتێک بکات/چل ساڵی دووەم باشتر دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دوژمن هیچ غەڵەتێک ناتوانێ بکات و چل ساڵی دووەمی کۆماری ئیسلامی بێ گومان لە چل ساڵی یەکەم بۆ ئێمە باشتر و بۆ دوژمنان خراپتر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  مێهر، نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەمە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدان ڕەجایی و باهونەر و حەوتەی دەوڵەت، سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران لە گەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.
ڕێبەری بە ئاماژە بە پێویستیی ڕێزگرتنی بەرپرسان لەو دەرفەتەی کە بۆ خزمەت بە خەڵک پێیان دراوە جەختیان کردە سەر زەروورەتی هاوکاری زیاتری سێ دەسەڵاتی باڵای ئێران و ئەوەشیان ڕاگەیاند کە دەبێ گرینگی بە دوو بابەتی سەرەکی ئابوور و فەرهەنگ بدرێتەوە.

ئاماژەشیان دا کە دەبێ بەرپرسان گرینگی بدەنە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی وەک کلیلی سەرەکی چارەسەریی کێشەکانی ئێستا و وڵات ڕزگار بکەن لە بەندیواری بە داهاتی نەوت و بەرهەم هێنەران وەک سەربازی شەڕی ئابووری  لەبەرچاو بگرن و کار بکەن بۆ بەرەوپێش بردنی ئابوور بەرەو لای ڕیشەکێش کردنی هەژاری.

ڕێبەری ئەوەشیان نەشاردەوە کە دەبێ بەرپرسانی وەزارەتخانە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەگەڵ پرسی فەرهەنگ بە هەستیاری زیاترەوە بڕواننە ئەم پرسە و بەرەنگاریی هێرشی هەمە لایەنەی دوژمن بۆ سەر بنەما دینی و شۆڕشی و ئەخلاقییەکان ببنەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆکاری ناولێنانی ئەمساڵ بە ساڵی "برەودان بە بەرهەم هێنان"ی وەک پێشبینی چەواشەکاری دوژمنان ناوبرد و زیادیان کرد: باسترین ڕێگای بەرەنگاریی دوژمنەکان برەودان بە بەرهەم هێنانە کە پشتیوان بە خوا لە زۆر بواردا کاری باش کراوە و ئەمەش نیشانەی دەفرایەتی وڵاتە و دەبێ بەرپرسان زیاتر لە ڕابردوو، بەرهەم هێنانی ناوخۆیی بکەنە بنەمای کارەکانیان.

 ڕێبەری لە دیاری کردنی یەکەمایەتییەکانی بواری ئابووریدا جەختیان کردە سەر سێ بابەتی گرینگ لەوانە پچڕینی بەندیواری بە هەناردەی نەوتی خاو، ئاوڕدانەوە لە بزۆێنەرە ئابوورییەکان کە دەتوانێ مەکینەی دیکەی بەشەکان بخاتە گەڕ و زەروورەتی گۆڕانی ڕوانگەی بەرپرسان بە بەرهەم هێنەران.

ڕێبەری داهاتی ئاسانی نەوتی خاویان بە بەڵایەکی گەورە وەسف کرد و وتیان: ئەم کێشە لەمێژینە بە ڕاستی بووەتە خەسار لە بەرەوپێش چوونی وڵات.

لە درێژەی وتەکانیاندا ڕێبەری ئاماژەیان دایە پرسی فەرهەنگ وەک یەکمایەتییەکی دیکەی ئێستای وڵات، و وتیان: لە پرسی فەرهەنگدا بەرەوڕووی هێرشی هەمە لایەنە و بەرفراوانی بیانییەکان بووینەتەوە و هەموو ئەو بەرپرسانەی کە لەگەڵ پرسە فەرهەنگییەکاندا پەیوەندییان هەیە، دەبێ ئاوڕی جدی لەم بابەتە بدەنەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: دوژمنانی نیزامی ئیسلامی بە ڕاشکاوی دەڵێن کە ناتوانن بە شەڕی سەربازی و گەمارۆی ئابووری بە سەر کۆماری ئیسلامیدا زاڵ ببن و دەبێ بە دزەی فەرهەنگی و کاریگەریی دانان لەسەر زەین و فیکر و مێشکەکان و دنەدانی هەوەسەکان بگەنە ئەم ئامانجە.

جەختیان کرد کە دوژمن کاری دژە فەرهەنگی ڕێکخراوی بەدەستەوەیە و دەیەوێت بیکات، بەڵام دەبێ ڕێگە نەدرێت ئەم کارانەی دوژمن دزە بکاتە ناو بەرهەمە فەرهەنگیەکانی وەک هونەر، سینەما، کتێب و شانۆ.

 ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئەمریکا، ئەرووپا و تەنانەت سۆڤیێەت لەم چل ساڵەدا هەموو کارێکیان دژی کۆماری ئیسلامی کردووە بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجام. هەڵبەت ئازاریان دروست کردووە بەڵام نەیانتوانیوە ڕێگری لە جووڵەی بەرەوپێشی نیزامی ئیسلامی بکەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش بە ئاماژە بە بەرەوپێش چوون و بەرز بوونەوەی ئاستی تواناییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری سیاسی، ئابووری و بەرگری ، جەختیان کرد: دوژمن هیچ غەڵەتێک ناتوانێ بکات و چل ساڵی دووەمی کۆماری ئیسلامی بێ گومان باشتر لە چل ساڵی یەکەم دەبێت.

 لە کۆتایی وتەکانیاندا باسی کشمیریان کرد و بە دەربڕینی پەژارە لە دۆخی نالەباری موسڵمانانی ئەو ناوچە، زیادیان کرد: ئێمە پەیوەندی باشمان لە گەڵ دەوڵەتی هیند هەیە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە سیاسەتی دادپەروەرانە بەرانبەر خەڵکی کشمیر بگرێتە پێش و زەبر نەخاتە سەر موسڵمانانی کشمیر.

News Code 27971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =