ئۆپراسیۆنی " کران" دژی پەکەکە لە ٣ پارێزگای تورکیا دەستی پێکرد

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی کران دژی پەکەکە لە ٣ پارێزگای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەئەناتۆڵی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ژاندارمری و یەکینە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە بە شێوەی هاوبەش لە پارێزگاکانی حەککاری، شڕناخ و وان ئۆپراسیۆنێکیان دژی گرووپی پەکەکە لە ژیر ناوی ئۆپراسیۆنی کران دەست پێکرد.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە لایەن عارف چتین فەرماندەی هێزەکانی ژاندارمری تورکیاوە لە حەککاری ڕێبەرایەتی دەکرێت.

حاجی ئیل باش، فەرماندەی هێزەکانی ژاندارمری وانیش وەکوو فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ڕۆڵ دەگێڕێت.

لە ئەو چوارچێوەدا بە گشتی ١٢٩ گرووپی ئۆپراسیۆنی بەشداریان هەیە.

News Code 27954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =