دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ناکەین

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران حەز بە دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ناکات، وتی: هەر جۆرە ناوبژیگەرییەک دەبێ بە تەرکیز لە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف ئەوڕۆ لە پریس کۆنفڕانسێک لە گەڵ پێکا هاویستۆ وەزیری دەرەوە فەنلاند بە ئاوردانەوە لە پرسی ناوبژیگەری لە نێوان تاران و واشنتۆن، وتی: ناوەڕۆکی ناوبژیگەری دەبێ چۆنیەتی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر میزی دانوستان و ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی بەرجام بێت؛ ئێران حەز بە بەرەنگاربوونەوە ناکات.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران حەز بە دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ناکات، وتیشی: هەر جۆرە ناوبژیگەرییەک دەبێ بە تەرکیز لە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام بدرێت.

زەریف ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە دانوستانێکی چڕوپڕمان لە گەڵ لایەنی ئەمریکایی لە گفتوگۆکانی بەرجامدا بووە و ئێران هیچکات میزی دانوستانی بە جێ نەهێشت؛ ڕێککەوتنێکی باشی پەسندکراوی هەموو لایەک بوونی نییە.

هەروەها پێکا هاویستۆ وەزیری دەرەوەی فەنلاند لەو پرێس کۆنفرانسەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە لایەنگرانی پێداگری ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

News Code 27951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =