"نهست " دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی ئێرانی پێ بەخشرا

کورتە فیلمی نهست بەرهەمی هاوبەشی حەوزەی هونەری و دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان دیپلۆمی شانازی باشترین کورتە فیلمی بەشی سەرەکی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی وەدەست هێنا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، کورتە فیلمی نهست لە نووسین و دەرهێنانی زانیار لوتفی بەرهەمی هاوبەشی حەوزەی هونەری و ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان دیپلۆمی شانازی باشترین کورتە فیلمی بەشی سەرەکی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوەندەکانی پارێزگایی دەنگ و ڕەنگی بردەوە.

ئەمین مورادی، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: ئەو فیلمە بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و دەنگ و رەنگی ناوەندی کوردستان لە درێژەی بەرز ڕاگرتنی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بەکار هێنانی بەستێنە خۆجەییەکان لە پارێزگا جیاوازەکان پڕۆژە و گەڵاڵەی جیاوازی بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمی کاریگەر خستە دەستووری کارەوە کە ئەو کارە هاوبەشە یەکێک لە ئەو پڕۆژانە بوو کە لە ساڵی ٩٧ کۆتایی هات.

ناوبراو وتیشی: نهست لە نووسین و دەرهێنانی زانیاری لوتفی لە بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوەندەکانی پارێزگایی کە لە ٢٥ تا ٢٧ ی گەلاوێژ لە پارێزگای خۆراسانی باکووری بەڕێوە چوو لە بەشی سەرەکی دیپلۆمی شانازیی باشترین کورتە فیلمی بردەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بابەتی سەرەکی ئەو کورتە فیلمە پێوەندی بە ڕووداوەکانی ساڵە سەرەتاییەکانی سەرکەوتنی شۆڕش لە پارێزگای کوردستانەوە هەیە، وتی: بڕیارە کە لە ماوەی ٢٠ خولەکدا ڕوانگەیەکی نوێ لە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بدرێتە بەردەنگ.

News Code 27948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =