سوپای سووریا کاروانی سەربازیی تورکیای تۆپ باران کرد

سەرچاوەگەلی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سوپای سووریا پێشی بە گەیشتنی هێزەکانی تورکیا بە ناوچەی خان شەیخوون گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سوپای سووریا ڕێگەی بە بەرەو پێش چوونی کەتیبەیەکی گەورەی هێزەکانی تورکیا بەرەو خان شەیخوون گرت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەپای سووریا کەتیبەیەکی سوپای تورکیا کە بەرەو خان شەیخوون دەچوو، کردە ئامانج و ناچار بە وەستانیانی کرد.

سەرچاوەکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووریش ڕایانگەیاند کە کەتیبەیەکی گەورەی هێزەکانی تورکیا بە جیهازاتێکی زۆر لە ڕێڕەوی بابولهەوا لە سنووری سووریا بەرەو سەرزەوینەکانی سووریا هەنگاوی ناوە کە بە هۆی هێرشی سوپای سووریا لە وەستان کەوتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە فرۆکەگەلی سووریا هیزە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا لە هاوێری باشووری ئەدلەب بۆردومان کردووە.

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا کەتیبەی سەربازیی فەیلەقولشامی پاڵپشتکراوی تورکیایان کە چاوەروانی هێزەلانی تورکیا لە شاری مەعرە نەعمان لە هاوێری باشووری ئەدەلەب بوون، بۆردەمان کردووە و بەو هێرشە باڵی تیرۆریستان کوژراو و بریندارێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە.

News Code 27946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =