بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دەرکردنی شارەوانەکانی شارەکانی دیاربەکر، وان و ماردین بە هۆی پاڵپشتیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵی دا.
عهدنان سهلجوق مزراکلی سهرۆکی شارهوانیی ئامهد، بهدیعه ئۆزگۆکچهئهرتان سهرۆکی شارهوانیی وان و ئهحمهد تورک سهرۆکی شارهوانیی مێردین ئەو سێ کەسەن کە دوور خراونەتەوە لە پۆستەکانیان.
پێشتر ئەردۆغان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا وتبووی کە ئەو سێ کەسە لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان بە شێوەی چەکدارانە دژی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە تورکیا شەڕ دەکات. ئەو گرووپە لە لایەن ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و زۆربەی وڵاتەکانەوە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە.
ڕێبەر و بنیاتنەری ئەو پارتە عەبدوڵڵا ئۆجەلانە کە ئێستاکە لە زیندانێک لە دوورگەی ئیمرالی لە نزیکی ئەستەنبۆڵ بە سەر دەبات. پاش نەبوونی ئۆجالان و گواستنەوەی بۆ زیندان، پەکەکە لە لایەن موراد کارایلان و گرووپێک لە فەرماندە کۆنەکانی ئەو پارتەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە