بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراق دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە شاری موسڵ هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا دەست پێکردووە.
لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە، گرووپێکی تیرۆریستی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە ناسێندرا و تێکشکا.
بەرپرسانی ئاسایشی عێراق ڕایانگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە پاش کۆ کردنەوەی هەواڵی ورد لە چالاکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ئەنجام درا.
بۆچوونی ئێوە