هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە سووریا هۆکاری ناسەقامگیری و نائەمنییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاندەرانە و هۆی نیگەرانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاندەرانە و هۆی نیگەرانییە.

مووسەوی وتی: ئاوەها کارگەلێک وەکوو هەڵسوکەوتەکانی تری ئەمریکا هۆی ناسەقامگیریە و جگە لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا، هۆی نائەمنی ناوچەکەش دەبێت.

ناوبرو زیادی کرد: هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستدرێژی ئاشکرا دژی سەروەری یاسایی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە و بە پێچەوانەی یاساکانی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: ئاشکرایە نیگەرانییە ئەمنیەتییەکان لە سنوورە باکوورییەکانی سووریا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دوو لایەنە لە گەڵ دراوسێیەکان و یارمەتی یەکتر چارەسەر دەبێت و هیچ پێویستی بە دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان نییە.

News Code 27930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =