زەریای فرمێسک، دیوانی شیعرەکانی مەهیندۆخت موعتەمێدی

زەریای فرمێسک ناوی یەکەم دیوانی شیعرەکانی مەهیندۆخت موعتەمێدی شاعێری کوردستانییە کە لە نووسینگەی کتێبخانەی نەتەوەییش تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشەکی ئەو کتێبە بە قەڵەمی دکتۆر نوسرەتوڵڵا کاسمی نووسراوە و تێیدا هاتووە لە نیشتمانی کوردستان نەک تەنیا کەسانێکی دلێر و بێ باک و چالاک پەروەردە بوون و بە وشیارییەوە چاوەدێری سنوورەکانی نیشتمانی گەورەی خۆیان بە ناوی ئێران دەکەن، بەڵکوو زانایان و بیرمەند و عاریفگەلێکی زۆریش لەوێ هەیە کە خزمەتی فەرهەنگی ڕیشەدار و گەورەی ئیسلامیی ئێرانیان کردووە.

لە بواری شیعر و ئەدەبیش ئەو سنوور و نیشتمانە خاڵی نییە و دەتوانین لە کەسێکی گەورە وەکوو ما‌هـ شەرەف خانمی کوردستانی ناسراو بە مەستوورە ناو بەرین کە پاش پەروین ئیعتسامی، شاعیری گەورە ناو و پایەبەرز، جێگا و پێگەیەکی بەرزی هەیە.

مەهیندۆخت موعتەمێدی لە ئەو کتێبە هێناویە ئەو کتێبە کۆمەڵێک لە بیرەوەرییەکان ژیانی منە، نووسراوەکان تێکەڵ بە فرمێسکن و سەرتانسەر باس لە ڕەنج و کێشە و کوێرەوەرییەکانم دەکات.

ئەو قسانە وەکوو شەرارەی سەرکێشی ئاگر لە دڵەوە دێتە دەرەوە و سەرتاپامی سووتاندووە، بەڵام لە هەر حاڵدا هەرگیز جگە لە دەردەدڵ لە گەڵ تێنووسی شیعرەکانم ڕازەکانم بە کەس نەوتووە و ئەوەی کە لە دڵم دایە هەرگیز نەمهێناوەتە سەر زارم.

ئەگەر وردەکارییەکانی ژیانم باس نەکەم ئەبێ کورت و کوڵ بڵێم کە بەسەرهاتێکی ناخۆش و پڕ لە کوێرەوەریم هەبووە و بابەتێک ئەواوی پەڕەکانی ژیانمی تێک داوە. لە ئەو کاتەوە تا ئێستا دەڵێی لە جیهان دابڕاوم تا لە دڵی خۆمدا جیهانێکم هەبێت کە جگە لە خوداش دەسەڵاتدارێکی تری نەبێت.

لە کۆمەڵگا دوورەپەرێزم و گۆشەگیریم گرتووەتە پێش، هەندێک جار پەردەیەک لە فرمێسک دێتە پێش چاومەوە و جوانییەکانی جیهان لە بەرچاو دائەپۆشێت و لەناویان دەبات.

لە ژیانمدا لە گەڵ دوو یاری کۆنم، گوڵ و کتێب خووم گرتووە و لە گەڵیان ژیان بە سەر دەبەم کە هەر دووکیان خەمخۆری دنیای تەنیای منن یەکێکیان جوان و کەم تەمەن و ئەوی تریان بێژەر و خامۆش.

ناخۆشییەکان و کوێرەوەرییەکانی ژیانم لە قسەمدا کاریگەریان هەبووە و کەمتر شیعرێک لە ئەم کتێبەدا هەیە کە کاریگەریان لە ئەو سۆز و چەرمەسەریانە کاریگەریان نەگرتبێت و بە هۆی حەز و تاسەم لە زمانی داییکیم بەس بە نووسینی غەزەڵیکی کوردی لە ئەو کتێبە ڕازی دەبم.

مەهینددۆخت موعتەمێدی ساڵی ١٣٠٨ لە شاری بانە لە دایک بوو و ١٦ ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ لە تەمەنی ٨٤ ساڵان کۆچی دوایی کرد، دکتۆر مەهیندۆخت موعتەمدی ناسراو بە مەهین بە زمانی فارسی، عەرەبی و کوردی شێعری دەوت و لە ڕیزی فەرهەنگییەکانی ناوداری کوردستانەوە بوو کە ماوەیەکیش لە قەسر شیرین و کرماشان ژیانی دەکرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٢ بڕوانامەی دکتۆرای زمان و ئەدەبی فارسیی لە زانکۆ تاران وەرگرت.

زەریای فرمێسک، نەخشێک لە مەولانا خالید نەقشبەندی، شۆڵەی کەوو(کەوگ)، جبران خەلیل جبران، گوڵەکانی ئاویەر، قەسیدەی سێ لایەنەی " لامیە العرب، لامیە العجم و لامیە الکرد" و قەسیدەی بانت  سعاد لە بەرهەمەکانی ناوبراون.

یەکەم دیوانی ناوبراو بە ناوی زەریای فرمێسک لە ساڵی ١٣٥٣ بڵاو بووەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەو لە گەڵ زمانەکانی عەرەبی و فەڕەنسی ئاسنایی هەیە، بڕێک لە بەرهەمەکانی نووسەر و بێژەرەکانی ئەو زمانانەی بە شێعری فارسی وەرگێڕاوەتەوە.

شێعری مەهیندۆخت موعتەمێدی، سادە و دڵنشین و لە چوارچێوەی غەزەڵ و قەسیدە وتراون. ناوبراو دەیوت من هاوژینم هەڵنەبژاردووە و لە گەڵ نووسراوەکانم ژیان دەکەم.

ئەو دوایین ڕۆژانی ژیانی لە ناوەندی بەساڵاچووان تێپەڕاند و هەر لەوێیش بۆ هەتا هەتایە کۆچی کرد.

News Code 27928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =