بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، ئەلکسی بیکەن سەرۆکی ناوەندی ڕووسی ئاشتی سووریا ڕایگەیاند کە لە سیپتەمبەری ٢٠١٥ ەوە تا ئێستا، نزیک بە دوو ملیۆن ئاوارەی سووری توانیویانە بگەڕێنەوە مالی خۆیان.
بە پێی ئامارەکان لە ئەو ڕێژەیە نزیک بە ١.٣ ملیۆن کەس لە ئاوارەی ناوخۆیی و ٦٠٠ هەزار کەسیان ئاوارەی وڵاتانی تر بوون کە ئێستا گەڕاونەتەوە سووریا.
ئەو بەرپرسە ڕووسیە لە درێژەدا هەروەها زیادی کرد کە هەوڵ بۆ ڕێکخستنی دۆخی ئواراەوکانی تر هەروا درێژەی هەیە.
حەشیمەتی سووریا دەستپێکی قەیران و شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان، ٢٣.٥ کەس ڕاگەیێندرابوو کە بە هێرشی گرووپە تیرۆریستەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە و لە ماوەی یەک ساڵدا نزیک بە ١٢ ملیۆن لە حەشیمەتی ئەو وڵاتە ئاوارەی شارە جیاوازەکان و وڵاتانی تورکیا، میسر، لوبنان، ئۆردۆن و هەروەها ئەورووپا بوون.
بۆچوونی ئێوە