بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی مێدێئا (MÊDÊA) وەک وەرگیراوێک لە شانۆنامەی ئۆریپیدی یۆنانی و لە نووسینەوەی عەزیز نێعمەتی، لە لایەن خاتوونی هونەرمەندی کوردی ورمێ شەونم یووسفی، بە زمانی کوردی لە شاری ورمێ دەبرێتە سەر شانۆ.
ئەم شانۆیە لە رۆژانی ٢٩ی گەلاوێژ تا ١ی خەرمانان بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە هۆڵی شەمسی کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری شاری ورمێ نمایش دەکرێت.
شەونم یووسفی پێشتر لە شانۆگەلی بووکا بارانە، حەج و سیابەند، دەروێش عەودی و ... ڕۆڵی گیراوە و مێدێئا یەکەمین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە لە بواری دەرهێنەرییە.
بۆچوونی ئێوە