فەرمانی ڕەئیسی بۆ تاوتوێی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی کوردستان

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە میانەی سەفەر بۆ کوردستان فەرمانی دا پرس و دەنگۆی بوونی گەندەڵی زۆر لە دامودەزگا حکومیەکانی کوردستان تاوتوێ ورد بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم ڕەیسی لە میانەی سەردانی بۆ شاری سنە لە کۆبوونەوەیکدا دوای گوێگرتنی لە زۆر بوونی ئاماری گەندەڵی لە هەندێ دامودەزگای ئیداری و جێبەجێکاری پارێزگای کوردستان, فەرمانی بە هێزەکانی دەزگای داد کرد, بە زووترین کات ئەو پرسە لێکبدەنەوە.

ڕەیسی داوای لە پارێزگاری کوردستان کرد ئەم بابەتە تاوتوێ بکات و ئەگەر ڕاست بێت گەندەڵی ئیداری لە پارێزگا ڕیشەکێش بکات.

جەختیشی کرد ئەگەر بابەتەکە درۆ بوو دەبێت ئیدارەی پارێزگای کوردستان لە ڕێگای میدیاکانەوە ڕای گشتی ئاگادار بکاتەوە.

News Code 27923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =