زۆرانبازەکانی ئێران دوو میدالیای زێر و دوو برۆنزیان مسۆگەر کرد

وەرزشوانانی ئێران دوو میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای برۆنزیان لە کێبڕکێیەکانی پێنج کێشی یەکەمی کێبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی گەنجان، پاڵەوانێتی جیهان لە ستۆنی دەست خست.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی پێنج کێشی یەکەمی کێبڕکێیەکانی زۆارانی فەرەنگی گەنجان ، پاڵەوانێتی جیهان ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ ی گەلاوێژ لە شاری تالینی ستۆنی بەڕێوە چوو.

لە ئەو کێبڕکێیانە موحەمەد ناقووسی و عەلی ئەکبەر یووسفی لە کێشەکانی ٧٧ و ١٣٠ کیلۆگرام مدالیای زێریان دەست خست و پوویا دادمەرز و شاهین بوداغی لە کێشەکانی ٥٥ و ٦٣ کیلۆگرام بوونە خاوەن میدالیای برۆنز.

 لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی تیمی ڕووسیا بە ٩٧ خاڵەوە پلەی یەکەمە، تیمی ئێران بە ٩٠ خاڵەوە لە پلەی دووهەم و تیمەکانی گورجستان، تورکیا و ئەمریکا بە ڕیزەوە بە ٥٦، ٤٢ و ٤١ خاڵەوە لە پلەکانی دووهەم تا چوارەم وەستاون.

News Code 27910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =