بنکەی سەربازی ئەلسەقەری عێراق بوردومان کرا

ئەندامی کۆمیتەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بنکەی ئەلسەقەر لە لایەن فڕۆکە نەناسەکانەوە کراوەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عەلی غانمی ئەندامی کومیتەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕایری عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە قەدەغە بوونی گەشتی فڕۆکەی سەربازی لە ئاسمانی عێراق دەیسەلمێنێت کە بنکەی سەربازی  ئەلسەقەر لە باشووری بەغدا لە لایەن فڕۆکە نەناسەوە کراوەتە ئامانج.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بڕیارە نیشانی دەدات کە عێراق سەبارەت بە ئەو تەقینەوانەی کە لە هومارەکانی چەک لە ناوەندە سەربازییەکانی عێراق ڕوو دەدات، ئەو ئەگەرە لێدەدات کە لە لایەن فڕۆکەی نەناسەوە ڕووی داوە. عێراق لە ترسی کێشەی ئەمنیەتی و سیاسی گەورە خۆی لە وتنی ڕاستییەکان دەبوێرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردەیی ئەمریکا لە پێبەند بوون بە فەرماندەکانی عادڵ عەبدولمەهدی هەواڵی دا.

News Code 27907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =