ئەو گەمارۆیانەی کە گیانی مرۆڤەکان دەسێنن

ئەگەرچی دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام نکۆڵی لە گەمارۆگەلی دەرمانیی لە دژی ئێران دەکات، بەڵام لێکدانەوەکان نیشان دەدەن کە گەمارۆگەلی بانکی و دراویی واشنتۆن ئاستەنگ دەخەنە بەردەم هاوردەی دەرمان و مادەی سەرەتایی بۆ ئێران.

گۆڤاری مێهر- رۆژی ڕابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەریی خۆیدا لە کاریگەریی تیرۆریزمی ئابووری لە سەر ژیانی نەخۆشانی ئێرانی هەواڵی دا و لەوبارەیە ئاماژەی کردە سەر ڕاپۆرتێک لە فارن پالیسیو جەختی کرد: ئەوە بەس قسەی من نییە و کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر ڕەوتی دەرمانی نەخۆشەکان ئاشکرایە.

ئەگەرچی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ئیدعای دەکرد کە کاڵاگەکی مرۆڤدۆستانەی وەک دەرمان، خۆراک و جیهازاتی پزیشکیی نەخستۆتە لیستی گەمارۆوە، بەڵام کەمایەسیی دەرمان لە ئێران و داخرانی پردی پەیوەندیی کۆمپانیا ئەورووپییەکان بە بیانوی گەمارۆگەلی بانکی و دراوی لە گەڵ ئێران و هەڵبەت بڵاوبوونەوە ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکانی لە میدیاگەلی ئەورووپی و ئەمریکی نیشان دەدەن کە ئێران لە ژێر زەختی گەمارۆی دەرمانییە.

بەوەشەوە نزیکەی لە سەدا ٩٦ی دەرمانی پێویستی نەخۆشان لە ئێران بەرهەم دێت، بەڵام با ئەوەش بزانن کە زیاتر لە سەدا ٥٠ی مادەی سەرەتایی بۆ بەرهەم هێنانی ئەو دەرمانانە لە دەرەوەی وڵات هاوردەی ئێران دەکرێت. ئەو بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی زۆربەی ئەو دەرمانانە بەرەوڕووی کێشە بێتەوە و یان هەندێ جاریش ناچارە لە بری وڵاتانی ئەورووپی مادەی سەرەتایی دەرمانەکان لە وڵاتانێکی وەک هێند بە کوالیتیی خوارتر هاوردە بکات. بۆ بەرهەم هێنانی هەندێک دەرمان پێویستی بە ١٥ مادە لە بەرهەم هێنرانی جۆرواجۆر لە وڵاتانێکی جۆراوجۆرە و نەبوونی تەنانەت یەک مادەیان دەتوانێ بە گشتی ڕەوتی بەرهەم هێنانی دەرمانەکە بوەستێنێت.

کاریگەریی گەمارۆکان لە بازاڕی دەرمانی ئێران لەوەش جیدی‌ترە، کۆمپانیاگەلی دەرمانی تەنانەت لە بەرهەم هێنانی کاغذ بۆ پێچانەوە و قووتووبەندییان تووشی کێشە هاتوون و کاتێک نرخی ئەو بابەتانە بەرز دەبێتەوە و کاریگەری لە سەر نرخی کۆتایی دەرمانەکان دادەنێت، خۆبەخۆ ئەو دەرمانانە کەمتر دەستی نەخۆشان دەگرێت.

گەمارۆکانی ئەمریکا چێهە نەخۆشیگەلێکیان کردۆتە ئامانج؟

نەخۆشانی ژێنێتیکی و نەخۆشانی شێرپەنجەیی لەو نەخۆشانەن کە لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو بۆ دابین کردنی دەرمانەکانیان  تووشی کێشە هاتوون. هەندێک لە دەرمانەکانیان یان نرخیان دوو هێندە بووە و یان لە بازاڕدا نایابن و پەیدا نابن.

بە گوێرەی دوا ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، شێرپەنجە دووهەمین هۆکاری مەرگی ئێرانییەکانە و ئێمە نزیکەی ٢٥٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجەیی و ساڵانە نزیکەی ١١٠ هەزار نمونەی نوێی تووشبوون بەو نەخۆشییەمان هەیە.

عەلی قەنبەری موتلەق سەرۆکی ئیدارەی شێرپەنجەی وەزارەتی تەندروستی ماوەیەک لەوە پێش لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی تەسنیم سەبارەت بە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئێران و بەراوەردی لە گەڵ جیهان وتبووی: نرخی بەرۆژی شێرپەنجە لە ئێران ١٥٠ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەسە (لە پیاوان ١٥٧ و لە ژنان ١٣٥ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەسە). ئەوە لە کاتێکدایە کە مامناوەندی جیهانی نرخی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاوان ٢٠٥ و لە ژنان ١٦٥ لە هەر ١٠٠ هەزار کەسە.

هەروەها دوکتۆر ڕەزا مەلەک زادە سەبارەت بە ئاستی مەرگ بە هۆی شێرپەنجە لە وڵاتدا دەڵێت: "ساڵانە زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە کۆچی دوایی دەکەن".

ئەگەرچی ناکرێت هەمووی ئەو مەرگانەی بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە گرێی بدەینەوە بە گەمارۆی دەرمانی، بەڵام ئاشکرایە کە کەمایەسی و نایاب بوون و بەرزبوونەوەی نرخی دەرمانی شێرپەنجە دەتوانێ کاریگەریی هەبێ لە پەرەسەندنی ڕێژەی مەرگ و میری هاووڵاتیان.

بە پێی ئەوی وترا نزیکەی ٢٥٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجەییامن لە وڵاتدا هەن کە ساڵانە ١١٠ هەزار کەسیان پێوە زیاد دەبێت. واتە لە ساڵدا نزیکەی ٣٠٠ هەزار بنەماڵە گیرۆدەی سەخڵەتیی دابین کردنی دەرمانی نەخۆشەکانیانن.

BBC لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە زانیاریگەلێکی لەبارەی ئاماری هاوردەی دەرمان بۆ ناو ئێران بە دەست هێناوە کە نیشان دەدات لە ژووئەنی ساڵی ٢٠١٩دا ئاستی هاوردەی دەرمان گەیشتۆتە ٧٦ میلۆن دۆلار. واتە لە سەدا ٦٠ دابەزیوە.

نەخۆشانی ژێنێتیکی و کەسانی تووشبووی نەخۆشینیی ناوازە بەشیکن لەو کەسانەی کە لەم رۆژانەدا بۆ دابین کردنی دەرمانەکانیان تووشی کێشە هاتوون. ڕاپۆرتە مەیدانییەکان نیشان دەدەن کە دەرمانگەلی ئێفدرین (Ephedrin) نۆ نەخۆشانی خۆئیمەنی، مێتۆتریکسات (Methotrexate) بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیسمی، پێنتاسا  (Pentasa) بۆ نەخۆشانی برینی ڕێخۆڵە، ئاساکۆل (Asacol) بۆ هەڵایسانی ڕیخۆڵە و کۆنکۆر (concor) بۆ نەخۆشانی دڵ، بەشێکن لەو دەرمانانەی کەم لەم رۆژانەدا دابین کردنیان زۆر دژوارە و لە کەم دەواخانەدا ئەو دەرمانانە پەیدا دەبن.

News Code 27905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =