بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تویتەری خۆی ئاماژەی کردە سەر ڕاپۆرتێک لە فارن پالیسی و جەختی کرد: ئەوە بەس قسەی من نییە و کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر ڕەوتی دەرمانی نەخۆشەکان ئاشکرایە.
وتیشی: ئەو ڕاپۆرتەش کاریگەری تیرۆریزمی ئابووری دەوڵەتی ترامپ لە سەر ئێرانییەکان نیشان دەدات؛ ئەمە قسەی ئەوانەیە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە دابین کردنی دەرمان بۆ نەخۆشەکانی تووش بوو بە شێرپەنجە ڕۆڵیان هەیە.
بۆچوونی ئێوە