ئەمریکا دەیەوێت داراییەکانی ئێمە لە ئاوە ئازادەکان بدزێت

وەزیری دەرەوە وتی : ئەمریکا کە لە بەدی هێنانی ئامانجەکانی لە ڕێگای تیرۆریزمی ئابوورییەوە شکستی هێناوە، لە دەسەڵاتی داد کەڵک وەردەگرێت تا داراییەکانی ئێمە ئاوە ئازادەکان بدزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەی نامەی باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بۆ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا دووبارە پاگەندەی دەوڵەتی لەندەن لە سەر پێشێل کرانی یاسای گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا لە لایەن پاپۆڕە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئێمە لە لەندەن وەزارەتی دەرەوەی بریتانیای ئاگادار کردووەتەوە کە گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئێران ڕاست نین.

لە ئەو نامە لە ڕێکەوتی ٧ ی گەلاوێژ وێڕای ئیدانە کردنی ڕاگرتنی نایاسایی گریس ١ و داواکاری بۆ بەردانی ئەو پاپۆڕە هاتووە: هەر ئەو جۆرە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێش لە ئەمش ڕایگەیاندووە شوێنی مەبەستی گەورە بارهەڵگری گرەیس ١ لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە گەمارۆ نەدراوە و نادرێتیش. هەر چەند ڕاگەیاندنی ئەم باسە هیچ خەوشێک لە هەڵوێستی بنەڕەتی مافی جیهانی کە گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا ناتوانێت لە سەر وڵاتی سێهەم بسەپێت، دروست ناکات.

زەریف هەروەها دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە بەردانی نەوت هەڵگری گرەیس ١، نووسی: ئەمریکا کە لە بەدی هێنانی ئامانجەکانی لە ڕێگای تیرۆریزمی ئابووری لەوانە بێبەری کردنی نەخۆشە شێرپەجەییەکان لە دەرمان، شکستی هێناوە، لە دەسەڵاتی داد کەڵک وەردەگرێت تا داراییەکانی ئێمە لە ئاوە ئازادەکان بدزێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو هەوڵە بۆ دزیی دەریایی، نیشانەی سەرەنج نەدانی دەوڵەتی ترامپ بە یاساکانە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی سانی بریتانیا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نزیکەکان بە سەرۆکی دەوڵەتی خۆجەیی جەبەلوتارق، ڕایگەیاندبوو کە نەوتهەڵگری گرەیس ١ ڕۆژی پێنجشەممە ئازاد دەبێت و دەوڵەتی خۆجەیی نایەوێت دیسان ماوەی ڕاگیرانی ئەو نەوتهەڵگرە نوێ بکاتەوە.

ئازادی نەوتهەڵگری ئێرانی گرەیس ١ لە جەبەلوتارق پاش ئەوە ڕووی دا کە بڕێک بەرپرسانی خۆجەیی ئەو ناوچە لە دژایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئازاد کردنی ئەو نەوت هەڵگرە هەواڵیان دابوو و بەرپرسێکی فەرمی جەبەلوتارق وتبووی کە واشنتۆن داوای کردووە کە گرەیس ١ بە سوودی ئەمریکا ڕابگیردرێت.

News Code 27893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =