توانستی بەرگریی ئێران بۆ تاقیکردنەوە نابێت

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش وتی: ئەگەر ئەوڕۆکە دوژمن لە ٢٠٠ مایلی تەنگەلانی هورمۆز چەقی بەستووە بە هۆی دەسەڵاتی پێشگرانەی هێزی چەکدارییە و دەزانن هێزی بەرگریی ئێران بۆ تاقی کردنەوە نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە میانەی خوێندکارانی هەفدەهەمین خولی ڕەزمی سەرەتایی زانکۆگەلی ئەفسەریی ئەرتەش لە ناوەندی ڕاهێنانی حەزرەتی جەوادولئەئێمە (دخ)ی نزاجا، وتی: ئەوڕۆکە ئەرتەشی بەهێزی ئێران، بە بەرزکردنەوەی توانستی پێشگرانە، خۆی کردۆتە قەڵغانێکی تۆکمە و ئاوەها بەهێزەوە بەرگری لە وڵات و سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە دوژمنان هیچکات بیر لە دەستدرێژی بە سنوورەکانی ئێران نەکەن.

ئەمیر سەباحی فەرد بیری هێنایەوە: ئەگەر ئەوڕۆکە دوژمن لە ٢٠٠ مایلی تەنگەلانی هورمۆز چەقی بەستووە بە هۆی دەسەڵاتی پێشگرانەی هێزی چەکدارییە و دەزانن هێزی ئامادەیی و توانستی بەرگریی ئێران بۆ تاقی کردنەوە نابێت.

ناوبراو وتیشی: هێزی لێهاتووی پەدافەندی ئاسمانی لە سەرتاسەری ناوچەگەلی وڵاتدا جێگر کراوە و ئاسمانی ئێرانی ئیسلامی و ئەولاوەتری سنوورەکان چاوەدێری دەکات.

News Code 27884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =