دانوستان , ستراتژیی دوژمن بۆ تێکشکاندنی ئێرانە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن تەسلیم بوونی ئێمەی دەوێت نەک سەربەرزیمان، وتی: دانوستان درۆیەکی تەواوە و رێگەیەکە بۆ زاڵبوونی زیاتری دوژمن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ٣٢٠٠ پڕۆژەی ئاوەدانی و هەنگاونان بۆ دەست پێ کردنی ١٢٥٠ پڕۆژەی ئاوەدانی دیکە وەک بەشێک لە پرۆسەی بێ بەشی سڕینەوەیی دیاریی رێبەری باڵا بۆ خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، بە ئاماژە بە هەوڵی جیهان بۆ دابەش کردنی ئێران و تەسلیم بوونی گەلەکەی، وتیشی: ئەوان دەیانەوێ رێبەرانی گەورەی شۆڕشی ئیسلامی دەست لە ئامانجە مەزنەکانیان هەڵگرن.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران تاقە رێگەی رزگاریی خۆبواردن و دوورکەوتنەوە لە دوژمنان ڕاگەیاند و جەختی کرد: لۆژیکی دانوستان ئەوڕۆکە خەساوە و گەل دەزانن هەرچی دوژمنان دەیڵێن، نووشتەی شکستی ئێمەیە و ئەو دانوستانی بۆ تێکشکاندنی وتسلیم بوونی ئێمە دەوێ نەک بۆ سەرفەرازیمان.

سەردار سەلامی ئاماژەی بە ئاشکرابوونی درۆزنی دوژمن بەلای گەلەوە کرد و ڕایگەیاند: ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە دەبێ هەمبەر بە دوژمنان بوەستین، چونکە دەسەڵاتی ئابووری، بەرگری و سەرفرازیی ئێمە پەیوەستە بە ڕاوەستان هەمبەر بە هەڕەشەکانی دوژمن.

ڕاشیگەیاند: ئەوی ئەوڕۆ ڕۆڵەکانی گەل لە قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا و سوپا نیشانی دەدەن هێمایەکە لە یەکگرتوویی گەل و شەڕی دژ بە هەژاری لە پەنای گەڕان بۆ ئاسایشە. ئێمە لە پەنای دابین کردنی ئاسایش بیر لە پێشکەوتن، سەرفەرازی، شادی و ئاسوودەیی ژیانی خەڵکەکانمان دەکەینەوە.

فەرماندەی گشتیی سوپا لە کۆتاییدا ئازەربایجانی غەربی بە پارێزگای ڕەزمەندەکان و خەڵکانێکی بوێر وەسف کرد کە بەردەوام بۆ مانەوەی کۆماری ئیسلامی هەوڵیان داوە.

News Code 27882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =