ئیسرائیل دەیەوێت هومارەکانی حەشدی شەعبی عێراق بتەقنێتەوە

کارناسێکی ئەمنیەتی نزیک لە سیستەمی هەواڵگری عێراق باسی لە زانیاریگەلێک کرد کە نیشانی دەدات کە ئیسرائیل بەدوای بوردمان کردنی هومارەکانی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا یەوم، فازڵ ئەبو ڕەغیف کارناسی ئەمنیەتی نزیک لە سیستەمی هەواڵگری عێراق باسی لە زانیاریگەلێک کرد کە نیشانی دەدات کە ئیسرائیل بەدوای بوردمان کردنی هومارەکانی چەک و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی لە عێراقە.

ناوبراو زیادی کرد: بڕێک زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل بەدوای بوردمان کردنی هەمارەکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبییە و ئەوەش لە بنەڕەتدا دوور لە چاوەڕوانی نییە. بە پێی ئەم هەواڵە ئیسرائیل بە دوای بوردمان کردنی بنکەی هێز و پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی نییە.

ئەبوڕەغیف وتیشی: ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنبار لە باشووری بەغدا ڕووی دا بەشێک لە گەڵاڵەیەکە کە ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆیان.

News Code 27878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =