عێراق دژی ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی لە کەنداوی فارسە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا دژی ئامادەبوونی ڕژیمی زایۆنی لە کەنداوی فارسە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەغدا دژی ئامادەبوونی ئیسرائیل لە هەر گرووپ و هاوپەیمانییەکی سەربازییە کە ئامانجی پاگەندەیی دابین کردنی ئاسایشی هاتوچۆی پاپۆرەکان لە کەنداوی فارسە.

وتیشی: وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس خۆیان دەتوانن ئاسایشی هاتوچۆی پاپۆرەکان لە کەنداوی فارس دابین بکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئامادەبوونی هێزی رۆژئاوایی لە ناوچەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکان، زیادی کرد: بەرپرسانی عێراقی هەوڵ دەدەن لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکانی ناوچە کەم بکەنەوە.

News Code 27872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =