ئێران بوونی ئسرائیل و بیانییەکان لە کەندوی فارس قبووڵ ناکات

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی مەیادین نیسبەت بە هەر جۆرە هەبوونێکی نایاسایی ئیسرائیل و بیانییەکان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی مەیادین جەختی کرد: ئاسایشی کەنداوی فارس لە گرینگترین کەیسەکان بۆ ئێرانە. ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە ڕێگای دەریایی نێودەوڵەتی ئەبێ نێودەوڵەتی بمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ ئاسایشی گەرووی هورموزمان دابین کردووە و بوونی هێزی بیانی بووەتە هۆی کێشە لە ئاسایشی ئەو ناوچە.

سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری وتیشی: ئەمریکا و بریتانیا پلانی زۆریان بۆ یاسایی نیشان دانی بوونیان لە کەنداوی فارس داڕشتووە و بۆ تاڵان کردنی وڵاتانی ناوچەکە و گوشار لە سەر وڵاتانی ئەورووپی و ڕۆژاوای ئاسیا کە پێویستیان بە نەوتی ئێرانە، هەوڵ دەدەن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوان هەروەها خەریکی پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی نایاسایی لە ناوچەکە بۆ تەواو کردنی پلانەکانی خۆیانن. هەروەها لە هەوڵ بۆ ئامادە بوونی ئیسرائیل لە ئاوەکانی کەنداوی فارسن و ئێمەش دەڵێین کە هەر جۆرە ئامادە بوونێکی ئایاسایی ئیسرائیل لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دەتوانێت ببێتە هۆی پێکدادان و ئەوانیش ئەبێ بەرپرسایەتی ئامادە بوونی ئەو ڕژێمە لە ئەستۆ بگرن. ئێمە نیسبەت بە هەر جۆرە ئامادە بوونێکی نایاسایی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز هۆشداریی دەدەین.

News Code 27866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =