ئیزن نادەین ئەمریکا کاتی تورکیا بەفیڕۆ بدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای جەخت لە سەر ئۆپراسیۆنێک کە بڕیارە بەم زووانە لە ڕۆژهەڵاتی فورات بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند: ئیزن نادەین ئەمریکا کاتی تورکیا بەفیڕۆ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات بە بێ ئاماژە بە ئامادە بوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان هۆشداریی دایە واشنتۆن: ئیزن نادەین ئەمریکا سەبارەت بە ئەو پرسەش وەکوو منبەج، کاتی تورکیا بەفیڕۆ بدات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە وتی: وەکوو جرابلۆس، ڕۆژهەڵاتی فوراتیش لە تیرۆریستەکانی پەکەکە و یەپەگە پاک دەکەینەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بە هەر تێچوویەک کە بێت، پاکی دەکەینەوە. ئێمە هەر لە سەر قسەکەی خۆمان پتەو وەستاوین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەردۆغان پێشتر ڕایگەیاندبوو: ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات بە زوویی دەست پێدەکەین و لەم بارەوە ڕووسیا و ئەمریکامان ئاگادار کردووەتەوە.

News Code 27865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =