تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ۱۶ تۆمەتباری کوودەتا دەرکرد

دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر ۱۶ تۆمەتباری تێوەگلان لە کوودەتای شکست خواردووی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

لە هەواڵی میدیاکانی تورکیادا هاتووە: ئەو ۱۶ کەسە هێزی سەربازی، پلەدار و ئەفسەری تورکن تۆمەتبارن بە هاوکاری ڕەوتی فەتحوڵڵا گولەن و هەوڵ بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی تورکیا.

 ئاماژەش دراوە کە لە گەڵ ئەم ۱۶ کەسەدا سزای ۱۵ ساڵ زیندان بۆ ئاده‌م حه‌دوتی، فه‌رمانده‌ی  کەتیبەی دووی ئەرتەشی تورکیا دەرکرد بەهەمان تۆمەت.

News Code 27849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =