کۆنترین دارستانی ئاسیا دۆزرایەوە

لێکۆڵەران کۆنترین دارستانی فۆسیلی ئەسیایان لە چین دۆزیەوە. ئەو دارستانە لە نێوان ٣٥٩ تا ٤١٩ ملیۆن ساڵ پێش بوونی بووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپندنت، لێکۆڵەران کۆنترین دارستانی فۆسیلی ئاسیایان دۆزیەوە کە لە نیوان ساڵەکانی ٣٥٩ تا ٤١٩ ملیۆن ساڵ پێش، بوونی هەبووە.

ئەو دارستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دونین، یەکێک لە سەردەمەکانی زەوی ناسی کە بە سەردەمی ماسییەکان ناسراوە. لێکۆڵەران ئەو دارستانەیان لە نزیکی شاری شینهانگ لە ویلایەتی ئانهۆیی دۆزیوەتەوە.

دۆزینەوەی لێکۆڵەران ڕووبەرێک بەرانبەر ٢٥٠ هەزار مەترسی چوارگۆش لە دارەکانی لیکۆپسیدی فۆسیل کراوە. بە وتەی ئەوان ئەوە کۆنترین نموونەی دارستان لە ئاسیایە. دارەکانی ئەو دارستانە بێ لق و پۆن.

شیاوی باسە ئەوە گەورەترین نموونەی دارستانی دونینە و تا ئێستا دوو دارستانی دونینی تر لە ئەمریکا و نۆرویژ دۆزراوەتەوە.

News Code 27837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =