نۆزدەهەمین خەڵاتی ئێکسپۆی جیهانی وومێکس ئارستەی کەیهان کەلهۆر کرا

کەیهان کەلهۆر ژەنیار و ئاهەنگدانەری ناسراوەی کورد، خەڵاتی ئێکسپۆی جیهانی باشترین هونەرمەندی جیهانی وومێکسی بۆ ساڵی ٢٠١٩ مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرانی کۆڕبەندی مۆسیقای گەلانی جیهانی وومێکس، لە ماڵپەڕی ئەو خەڵاتە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵیان بۆ بەخشینەوەی خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵی ٢٠١٩ بە کەیهان کەلهۆر، جەختیان لەوە کرد: ئەم خەڵاتە بۆ شارەزایی و لێهاتوویی تایبەتی ئەو ویرتێئۆزەی کەمانچە لە نوێگەری و داهێنانی زمانی نوێی ڕاچڵەکێنەرانەی مۆسیقایی و گەیاندنی نەریتی مۆسیقای کلاسیکی ئێرانی بە گوێی خەڵکی جیهان ئاراستە کراوە. 

ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕێوڕەسمی بەخشینەوەی نۆزدەهەمین خەڵاتی وومێکس بەو ژەنیارە کوردە لە رۆژی ٢٧ی ئاکتەوبر هاوکات لە گەڵ بیست و پێنجەمین ساڵوەگەری کرانەوەی ئەو ناوەند و خەڵاتە مۆسیقاییە، لە تامپرەی فەنلاند بەڕێوە دەچێت.

کەیهان کەلهۆر لە هەژماری ئینستاگرامیی لەبارەی هەواڵی هەڵبژاردرانی بە باشترین هونەرمەندی ساڵ، نووسی: "بردنەوەی خەڵاتی  وومێکس بۆ من زۆر گرینگە. ئەو خەڵاتە بە واتای ڕێزنان لە فەرهەنگی دەوڵەمەندی وڵاتەکەم ئێران و هونەری بێ زەمانی پارسییە کە لە شکۆفانوونە و خاوەن ڕێز و خۆشەویستییە لە جیهاندا".

شایانی باسە، لە پووشپەڕی ئەوساڵدا کەیهان کەلهور لە کۆنگرەی ناودرانی کورد کە لە شاری سنەدا بەڕێوەچوو، لە ڕێزی سی ناوداری کورد ڕێزی لێ گیرا.

News Code 27825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =