دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و حەسەن ڕۆحانی لە ئەمریکا

سەرچاوەگەلی ژاپۆنی لە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ژاپۆن تایمز، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا کە کەمتر لە دوو مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت کە هەر لە ئێستاوە شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە پەراوێزی ئەو دانیشتنانە لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرچاوەگەلی ژاپۆنی هۆکاری تەڤل نەبوونی ژاپۆن بە هاوپەیمانی دەریایی مەبەستی ئەمریکایان گرێ دایەوە بە پێشبینیی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ دیداری شیمانەیی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

شایانی باسە شینزۆ ئابە لە جۆزەردانی ئەوساڵ سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ بەرپرسانی تاران دیداری و گفتوگۆی کرد.

News Code 27823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =