ئێران بە گوشار ناچار دەکەین بێتە سەر مێزی دانوستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕیلاسانەدا ئیدعای کرد کە ئامانج لە داسەپاندنی گوشارە بێ هاوتاکان لە دژی ئێران، ناچار کردنی ئەو ولاتە بۆ قبووڵ کردنی دانوستانێکی کۆگرە کە چوار ویستی ئەمریکا لە خۆ دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یادداشتێکدا بۆ رۆژنامەی "USA Today" ئیدعای کرد کە گۆڕەپانی گوشاری بێ وێنە دژی ئێران بۆ ٢ ئامانج کراوە.

بە وتەی پەمپێئۆ ئامانجی یەکەم بێ بەش کردنی ئێران لە سەرچاوەگەلی ماڵی و داراییە کە بە پشتبستن بە سەرچاوانە هەڵمەتی تێکدەرانەی خۆی ئەنجام داوە و ئامانجی دووهەمیش ناچار کردنی بەرپرسانی تاران بۆ گەڕانەوەی سەر میزی دانوستان لە پێناو مسۆگەر کردنی ڕێککەوتنێکی کۆگرتر و درێژخایەنتر بووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدعایشی کرد: ئە ڕێککەوتنی کۆگرە بە دوای ڕۆماڵدانی ٤ پرسی وەک پلانی ناڤۆکی ئێران، پەرەدان و گەشەی مووشەکی بالیستیکی، پاڵپشتی لە تیرۆریزم و دەستگیریی نایاسایی هاووڵاتیانی ئەمریکییە.

ناوبراو پاگەندەی ئەوەشی کرد کە تا بەر لە گەڕانەوەی گەمارۆکان و سەرەڕای ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران بەردەوام بووە لە چالاکیگەلی دزێوانەی خۆی.

ناوبراو لە پرسی یەمەندا بە چاوپۆشی لە جەنایەتەکانی هاپەیمانی ئەمریکی، ئێرانی بە هۆکاری دابین کردنی دارایی، چەک و چۆڵ و ڕاهێنانی حوسییەکان لە قەڵەم دا و قەیرانی ئیستاکەی یەمەنی خستە پاڵی ئێران.

پەمپێئۆ هەروەها لەو یادداشتەدا ئیدعای کردووە کە ئێران لە حزبوڵڵا بۆ دەنەدان و پێکدادان لە وڵاتانی دراوسێی لوبنان و ناسەقامگیریی ناوچە بەهرە دەبات.

News Code 27816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =