بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا بە پێی وتەی دوو سەرچاوە کە ناویان نەبراوە، دەنووسێت: ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کە بۆ مانەوەی بەرجام هەوڵ دەدات، حەسەن ڕۆحانیی بۆ کۆبوونەوەی جی ٧ کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٤ ی ئۆگۆست لە شاری بیاریتزی فەڕەنسا بەڕێوە بچێت، داوەت کردووە تا بە ئامادە بوون لە ئەو کۆبوونەوە لە گەڵ دۆناڵد ترامپ دیدار بکات.
بە پێی نووسراوەی ئەلمانیتۆر، ماکرۆن بەڵێنی داوەتە ڕۆحانی کە زۆربەی پرسەکانی نێوان تاران و واشنتۆن جگە لە بەرجام لە ئەو دیدارەدا چارەسەر بێت بەڵام بەم حاڵەشەوە ڕۆحانی قبووڵی نەکردووە کە بچێتە ئەو کۆبوونەوە و نە ئەوەی کە نوێنەرێک کە بە ئەگەری زۆرەوە زەریف بێت، بنێرێتە ئەو کۆبوونەوە.
بۆچوونی ئێوە