ڕێککەوتننامەی هاوکاری سنووری لە نێوان ئێران و تورکیا واژۆ کرا

کەڵانتەری سنووری ئێران لە شارستانی ماکۆ و والی پارێزگای وان لە تورکیا بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە سەر هاوکاری دانیشتوانی دوو لایەنی سنوور جەختیان کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەڵانتەری سنووری ئێران لە شارستانی ماکۆ و والی پارێزگای وان لە تورکیا لە کۆبوونەوە و دیداری سنووری، جگە لە باس و گفتوگۆ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییە دوو لایەنە سنوورییەکان و بەرنەرەکانێ لە گەڵ هەر جۆرە نائەمنیەک لە سنوورە هاوبەشەکان، لە سەر ئاسایشی دانیشتوانی دوو لایەنی سنوور جەختیان کرد.

سەرهەنگ حاجی زادە فەرماندەی خاڵی سفری سنووری و کەڵانتەری ماکۆ لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە بەرز کردنەوەی هاوکارییە سنوورییەکانی دوو وڵات وتی: بە شوێنگیرییە ئەنجام دراوەکان هێزەکانی دوو وڵاتەکە وەکوو ڕابردوو بە هەوڵی زیاتر بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەوڕوو بوونەوەی قاچاخ کار دەکەن.

موحەمەد ئەمین بیلمز والی وانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە سنوورییەکان ئەبێ کۆبوونەوە و دیدارەکان درێژەی هەبێت، زیادی کرد: بەڕێوە چوونی ئەو دیدارە سنووریانە بە پێی ڕێککەوتننامەکان کاریگەری ئەرێنی لە ئاسایش و بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان دادەنێت.

News Code 27800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =