کچانی ڤۆشۆکاری کوردستان پێنج میدالیای زێو و بڕۆنزیان مسۆگەر کرد

شەرمین بەهمەنی، ئایناز نووری، گیشا یاری، ندا کەنعانی و موحدەسە ئەکبەری لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی ڤۆشۆی وڵات لە شێوازی فەننی ‌زی چوان بە میوانداریی ساوە، پێنج میدالیای ڕەنگینیان مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەرییەکانی ڤۆشۆی شێوازی فەننی ‌زی چوان و بەشەکانی ساندا و تالۆی پاڵەوانی وڵات لە قۆناغەکانی تەمەنی منداڵان، میرمنداڵان، گەنجان و گەورەساڵان لە کۆمەڵەی وەرزشیی چەمرانی ساوە بە بەشداریی ٢٩٠ ڤۆشۆکار لە ١٠ پارێزگای وڵات بەڕێوە چوو و لەو

لەمناوە یانەی کوردستان بە ١١ ڤۆشۆکار لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی وڵات بە سەرپەرەشتیی موژدە مورادی و ڕاهێنەریی نازەنین ناینچۆیی بەشداری ئەو ڕکابەرییانە بوو و توانی لە کۆتایی ڕکابەرییەکان ٥ میدالیای زێو و بڕۆنز مسۆگەر بکات.

لە ئەنجامی ڕکابەرییەکان ئایناز نووری لە کێشی ٢٧ کیلۆگرام، گیشا یاری لە کێشی ٤٨ کیلۆگرام و شەرمین بەهمەنی لە کێشی ٥٦ کیلۆگرام بە نۆرە لە گرووپی تەمەنی منداڵان، گەنجان و گەورەساڵان میدالیای زێویان بردەوە و ندا کەنعانی لە کێشی ٣٩ کیلۆگرام و موحەدەسە ئەکبەری لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام لە گرووپی تەمەنی میرمنداڵان و گەنجان میدالیای بڕۆنزیان پێبەخشرا.

شایانی باسە، بە پێی راگەیاندنی فدراسیۆن کەسانی هەڵبژاردەی ئەو ڕکابەریانە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دەکرێن و پاشان بۆ بەشداری لە ڕکابەرییە نێونەتەوەیی و جیهانییەکان لە نێوان بانگهێشت کراواندا هەڵبژاردەی کۆتایی دیاری دەکرێت.  

News Code 27794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =