بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "موازین نیوز"، نووسینگەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دیدار و گفتوگۆی ئەو و ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندی و هاوکاریگەلی دوو قۆڵی و رێگەگەلی تۆکمە کردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی دوو وڵاتی دراوسێ هەواڵی دا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە حەلبووسی و مەسجدی وێرای لێکدانەوەی بارودۆخی ئێستای ناوچە، جەختیان لە گرینگیی گرتنەبەری هەڵوێستی یەکە و هاوبەش لە لایەن وڵاتانی ناوچە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیران و چارەسەریی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ بە ئامانجی پێشگری لە سەرهەڵدانی قەیران و پاراستنی سەقامگیرییەکان کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها سەبارەت بە سەفەری بەمزووانەی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بۆ عێراق گفتوگۆیان کرد.
بۆچوونی ئێوە