ئێران دوو جۆر بۆمبی زیرەک و نیشان شکێنی ڕوونوێنی کرد

بۆمبای زیرەکی رێنوێنی‌کەری یاسین، باڵابان و زیرەکی ئێپتیکیی بەرەی نوێی خاڵ‌پێکی بنەماڵەی قائێم بەرهەمی پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری و ئەلەکترۆنیی ئێران بە ئامادەبوونی ئەمیر حاتەمی لە وەزارەتی بەرگری ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەو بۆمباگەلە پێشکەوتەیەیە ڕایگەیاند: کۆمەڵەی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری بە هەوڵی شەورۆژیی پسپۆڕان و زانایانی بە ئیمان و شۆڕشی، بەردەوام پێداگریی لە ستراتژیی بەرگرانەی کردووە.

ئەمیر حاتەمی لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە کۆمەڵەی بەرگریی وڵات بە بەهرەمەند بوون لە دەفرایەتییە زانکۆییەکان و ڕێکخراوەگەلی پسپۆڕتەوەر توانیویەتی لە بوارگەلی جۆراوجۆر پێداویستییەکانی هێزی چەکداری دابین بکات، وتی: هەنگاوی هاوبەشی دوو ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگری و پیشەسازیی ئەلەکترۆنی ئێران لە بەرهەم هێنانی بۆمباگەلی زیرەکی رێنوێنە‌گەر و پێشکەوتەی خاڵ‌پێکی "یاسین"، "باڵابان" و "قائێم" لاپەڕەیەکی درەوشاوەیەوەیە لە سەربەزری و دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی.

وەزیری بەرگری لە درێژەدا ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی ئەو بۆمباگەلە پێسکەوتەیە کرد و وتیشی: بۆمباکان خاوەن باڵی کۆکەرەوە بۆ بەرزکردنی ئاستی بڕەوی و هەروەها سیستەمی رێنوێنی بە INS&GPS بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینین.

زیادیشی کرد: بۆمبای باڵابان دەوڵەمەندە بە میکانیزمی باڵی کۆکەرەوە بۆ دابەستران بە فرۆکەن کە پلان پێدران و رێنوێنی و کۆنتڕۆڵی دەگوازرێتەوە سەر فرۆکەی هەڵگری و پاش جیابوونەوەی لە فرۆکە باڵەکانی دەکرێتەوە و بە یارمەتی سیستەمی رێنوێنی و بەرەو ئامانجەکانی ڕەوانە دەکرێت.

ئەمیر حاتەمی لەبارەی توانستەکانی بۆمبای زیرەکی "یاسین"یش ڕوونی کردەوە: ئەو بۆمبا زیرەکە بۆ بڕەوی بڵیند دەتوانێ لە مەودای زیاتر لە ٥٠ کیلۆمەتر رزگار بکرێ و بەرەو ئامانجەکەی رێنوێنی و پاشان بیپێکێت.

ناوبراو ئیمکانی بەهرە وەرگرتن لە هەموو هەلومەرجێکی کەشوهەوایی و لە رۆژ و شەو، دابەستران لە سەر فرۆکەی جەنگی و بێ فرۆکەوان، بەرزکردنەوەی ئاسایشی سیستەمی و توانستی ئەنجامی ئۆپەراسیۆن لە برەوی کورت و درێژمەودا بە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی بۆمبای یاسین زانی.

وەزیری بەرگری هەروەها سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی بۆمبای خاڵ‌پێکی ئیپتیکی(نیشان شکێنی) بەرەی "قائێم" رایگەیاند: ئەو بۆمبایە دەوڵەمەندە بە هەموو جۆرە سیکێری بیناری، گەرمایی و سلیندێری و بە توانستی خاڵ‌پێکیی باشتر لە نیو مەتر کە لە سەر هەموو جۆرە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان، جەنگی  و کۆپتەر دادەبەسترێت و بۆ لە ناو بردنی دامەزراوەکان، گردبوونەوەکان و ئامانجگەلی لە جووڵەدا بە کار دەهێنرێت.

News Code 27785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =