سامسۆنگ عەدەسەی چاوی زیرەک بەرهەم دێنیت

سامسۆنگ مافی بەرهەم هێنانی عەدەسەی تەیار بە هەستپێکەری جیاواز بە توانایی وێنەگری و فیلهەڵگری بۆ بەکارهێنان لە بواری عەدەسەی زیرەکی تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، عەدەسەی چاو کە بتوانێت وێنەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بباتە ناو چاوی کەسەکانەوە بە بەرهەم دێت. لە هەمان پێوەندیدا کۆمپانیای سامسۆنگ مافی بەرهەم هێنانی ئەو تەکنۆلۆژیای بۆ خۆی تۆمار کردووە.

بە پێی شرۆڤەکان ئەو عەدەسە خاوەن دوو کامێرای شاردراوەیە کە دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات و وێنە بگرێت. جگە لە ئەوە عەدەسەکە بە هەستپێکەری جووڵەکان تەیار کراوە. ئەوەش بەو مانایەیە کە کەسەکە بە جووڵاندنی جیاوازی چاو وەکوو ترووکانی چاو یا ڕوانین بەرەو بان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدات. وادیارە ئەو گەجێتە بە ئامێری ئانتێنێک کە تێیدا دانراوە، دەتوانێت فەرمانەکان وەربگرێت.

مافی ئیمتیازی سامسۆنگ بۆ عەدەسەی چاوی زیرەک خاڵێکی وەرچەرخان لە گەشەی ئەو تەکنۆلۆژیا دەێتە ئەژمار و  ڕێگا بۆ بەکارهێنانی بە شێوەی بەربڵاو خۆش دەکات. ئاوەها عەدەسەیەک دەرفەتی بەکارهێنانی زۆر لە حەسێب کردن، نەخشە بەندی و یاری هەیە کە هەموویان کاریگەری بنەڕەتیان لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەیە.

News Code 27782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =