هۆشداریی ئەمریکا بە تورکیا سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کوردی سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ناهەماهەنگی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فورات، دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی هاوکارییە ئەمنییەتیەکانی واشنتۆن-ئەنقەرە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، مورگان ئورتاگس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە خاکی سووریا کە بە بێ هەماهەنگی لە گەڵ ئەمریکا ئەنجام بدرێت؛ دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی بەرژەوەندی ئەمنیەتی هاوبەشی واشنتۆن- ئەنقەرە.

ناوبراو هەروەها وتی لە ڕاپۆرتەکان لە سەر ئەگەری ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاگادارە.

ئورتاگس وتیشی: سەبارەت بە ناوچەی ئەمن و لە درێژی چارەسەری نیگەرانییە ڕەواکانی لایەنی بەرانبەر، گفتوگۆ لە گەڵ تورکیا درێژە دەدەین.

بە وتەی ناوبراو، ئەو گفتوگۆوانە ڕێگاچارەی دابین کردنی ئاسایشی سنووری تورکیا- سووریایە.

News Code 27781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =