گەورە مافیای مادەی هۆشبەر لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەستبەسەر کرا

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد كە توانیویانە گەورە مافیای ماددە هۆشبەرەكانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی لەناو ماڵەكەی خۆیدا دەستگیربكەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەو هێزەکانی حەشدی شەعبی توانییان (حەمزە ئەلشەمەریی) گەورە مافیای مادەی هۆشبەر لە ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەستبەسەر بکەن.

حەشدی شەعبی رایگەیاندوە كە ئەمە جێبەجێكردنی گەورەترین پرۆسەیە لە مێژوی عێراقدا.

حەمزە ئەلشەمریی، گەورەترین مافیای ماددەی هۆشبەر بوە لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و خاوەنی زۆرینەی یانە شەوانەكانی بەغداد و قومارخانەكان و باندەكانی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی بووە.

News Code 27777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =