حەشدی شەعبی ٣٠ گوندی باکووری جەلەولا و نەینەوای لە داعش پاک کردەوە

حەشدی شەعبی لە پاککردنەوەی دەیان گوند و دوو ناوچەی کوێستانی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزەکانی عێراقی لە دوو پارێزگای سنووری لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی "موازین نیوز"، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی چەندین ڕاگەیێندراو، لە پاککردنەوەی ٣٠ گوند و دوو ناوچەی کوێستانی لە چوارچێوەی قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" لە پارێزگاکانی سنووریی دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراق و نەینەوا لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە لە تیرۆریستانی داعشی هەواڵی دا.

لەو راگەێندراوەکاندا هاتووە: ئەو ئۆپەراسیۆنە کە لە لایەن لیواکانی ٢٨، ١٣، ٣٣ و ٤٠ و یەکەی شەشی حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە ٦ گوندی لە باکووری جلەولا لە نزیکی خانەقین لە باکووری دیالە، چوار گوند لە باکووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، حەوت گوند لە رۆژئاوای قەیارە لە رۆژهەڵاتی نەینەوا و ١٣ گوندی دیکە لە باشووری ئەو پارێزگایەی لە خۆ گرتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە هاوکاتی پاککردنەوەی ئەو گوندانە، چوار گیان پەنا لە پارێزگای دیالە و ناوچەگەلی کوێستانیی بادووش و عەتشانەش لە بندەستی داعش بە تەواوی ئازاد کراون.

News Code 27775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =