هێزی ئاسمانی عێراق توانای پاراستنی ئاسمانی ئەو وڵاتەی نییە

کارناسێکی کاروباری ئەمنی و ئاسایشی عێراق لاوازیی توانستی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە پاراستنی هەرێمی ئاسمانی عێراق لە بەرامبەر هێرشی دیترانی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەشام هاشمی کارناسی کاروباری ئەمنی و ئاسایشی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی دیجلەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە عێراق سیستەمی ئەمنی گونجاوی بۆ پاراستنی هەرێمی ئاسمانی لە بەر دەستدا نییە.

وتیشی: هێزی ئاسمانی عێراق لە بەرامبەر ئیمکاناتی وڵاتانی دیکە کە دەتوانن هەرێمی ئاسمانی ئەو پێشێل بکەن، لاوازە.

هاشمی هەروەها جەختی کرد: هێزی ئاسمانی عێراق تەکنۆلۆژیایەکی بە هێزی لە بەر دەستدا نییە کە رێگەی پێ بدا هەرێمی ئاسمانی عێراق لە هێرشی ئیسرائیل یا دیتران لە ناوخۆی وڵاتەکەی بپارێزێت.

شایانی باسە کە هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە بنکەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین لە لایەن فرۆکەکانی ڕژیمی زایۆنی کراونەتە ئامانج.

News Code 27772

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =