بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 14ی گەلاوێژ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە هەواڵنێران وتی: گەمارۆدانی وەزیری دەرەوە بە واتای دۆڕاندنی گفتوگۆیە. شکست لە دیپلۆماسی و دژایەتی لەگەڵ گفتوگۆ، ئەمە جیاوازی دوو دیالۆگە کە یەک ڕێگایان گرتووەتە بەر.
زەریف بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریزمی ئابووری ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێت گەلی ئێران ئەگەر بیانەوێت نان بخۆن دەبێ سیاسەتی خۆیان بگۆڕن. ئەمە هەوڵ بۆ بێ بەش کردنی نەخۆشەکان لە دەوا و دەرمانە، هەوڵ دان بۆ برسی هێشتنەوەی خەڵکی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە لەبەرچاو گرتنی دیالۆگی مڵهوڕی لە لایەن کۆشکی سپی و تیمی بی و دیالۆگی ئاشتی و دۆستایەتی لە لایەن ئێرانەوە، ئەمڕۆ دەبینی کە ئەمریکا لە جیهاندا تەنیایە .
ڕاشیگەیاند: دوژمنان لە هەنگاوی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوە بوون کە ئێمە هێزگەی ناڤۆکی خۆمان دابخەین، بەڵام نەمانکرد. بۆ ئێمە هیچ دەسەلاتێک تا کۆتایی نییە و تەنیا دەسەڵات و هێز، دەسەڵاتی خودایە.
زەریف ڕوو لە زلهێزەکان وتی: ڕەنگە بۆ هەندێ کەس ئێوە خوا بن بەڵام بۆ ئێران هیچ نین. ئەم جارەش پشت بە خوا گوشارەکانی ئێوە بە یارمەتی توانایی ناوخۆیی، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، ئابووری خۆراگرانە و پاڵ دانەوە بە خەڵکەکەی خۆمان بێ کاریگەر دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئەمریکا بەرپرسی تەنگژەی کەنداوی فارس و ئاژاوەی جیهانە.
وتیشی: ئەو کەسەی ئاگر دەکاتەوە ناتوانێ ئاگر کوژێن بێت. ئەمریکا هەرکات هاتووەتە کەنداوی فارس، جگە لە توندوتیژی ئەنجامی دیکەی نەبووە.
سەبارەت بە راگرتنی نەوت هەڵگرکەی ئێران لە لایەن بریتانیاوە زەریف وتی: ئەم کارەی بریتانیا دزی بوو وئەگەرچی هیچ پەیوەندیەکی بەوانیشەوە نییە بەڵام دەڵێمەوە کە ئەو نەوت هەڵگرە بۆ سووریا نەدەچوو.
زەریف نەیشاردەوە کە پێیوایە ترامپ بە دوای شەڕەوە نییە و بوڵتۆن و نتانیاهۆ هەمیشە بە ئاواتی شەڕن و بە دوای شەڕدا دەگەڕێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕێوڕەسمی حەج کە وەک نمانەی یەکگرتوویی موسڵمانانە داوای لە هەموو وڵاتان کرد کە شەڕی یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن، خەڵکی ناوچە وگوشار لەسەر ئەفغانستان، سووریا و لوبنان کۆتایی پێبێنن و هەمووان لە سەر سفرەی ئاسایشی ناوچەکە دانیشن، وتی: ئێمە دەمانەوێت دراوسێکانمان لە گرووپی ملهوڕی بێنە دەرەوە، چونکوو ئەم گرووپە جگە لە ملهوڕی بۆ ناوچەکە و جیهان هیچی تری نییە.
بۆچوونی ئێوە