خاکی عێراق دژی دراوسێیەکانی بەکارناهێنین

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا جەختی کرد کە ئەوان هێزەکانیان لە ناو خاکی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ عێراق بەکارناهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماتیو تولێر باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە لێدوانێک بۆ میدیاکانی عێراقی بە ئاماژە بە ئامادە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە  بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، جەختی کرد: هیچکات لەو هێزانە بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق بەهرە نابەین.

تولێر ڕاشیگەیاند: ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە لە سەر داوای دەوڵەتی عێراق بووە و بەردەوام لە رێبەرانی ئەو وڵاتە دەبیستین کە درێژەی ئامادەبوونی سەربازیمان لەو وڵاتە بۆ تۆکمەبوونی توانستی هێزەکانی عێراقی و گەڕەنتیی نەگەڕانەوەی داعش پێویستە.

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە درێژەدا بە ئاماژە بە ستراتژی واشنتۆن لە پێناو بەهێز کردنی سەروەری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە کردارێک کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەسەڵاتی عێراق، وتی: ئێمە لەو پێناوە هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازی بە بێ ئێزنی بەرپرسانی بەغدا ئەنجام نادەین و بەو پێیە سەربازانی ئەمریکی ناو عێراق هیچکات بۆ هەڵمەت و هێرش کردنە سەر دراوسێکانی عێراق بە کار ناهێنرێن.

ناوبراو هەروەها دانی بەوەدا نا کە تۆمار کرانی ناوی نۆجەبا و کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە لیستی تیرۆریزم تەنیا بە هۆی پەیوەندیان لە گەڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بووە و ئیدعای کرد: واشنتۆن بە دوای رێگەچارەی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکیی لە گەڵ تارانە.

News Code 27768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =