شەڕی سووریا ڕێگا چارەی سەربازیی نییە

ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە شەڕی سووریا هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆتایی سێزدەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاستانە لە نوورسوڵتان، پێتەختی قەزاقستان بڵاو بووەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران، فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری تورکیا وەکوو مسۆگەرانی ڕێککەوتنی ئاستانە،

١. لە سەر سەروەریی، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی سووریا جەختیان کرد.

٢. بە پێی بڕیارنامەی ٤٩٧ ی ئەنجومەنی ئاسایش کە داگیر کردنی گولانی سووریا ڕەت دەکاتەوە، جەختیان کرد.

٣.دۆخی ئەدلەبیان بە چڕی لێک داوەتەوە و لە سەر بەڕێوە چوونی تەواوەی ڕێککەوتننەکان لە سەر ئەدلەب و هەورەها لە سەر هەوڵ بۆ لەناو بردنی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو ناوچە و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیلی ناوچەکە جەختیان کرد.

٤. دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لێک دایەوە و جەختیان کرد کە ئاسایشی درێژخایەنی ئەو ناوچە تەنیا لە ڕێگای ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دێتە دی.

٥. لە ئەو بوارە، تەواوی هەوڵەکان بۆ پیکهێنانی خۆبەڕێوە بەری لە باکووری سووریایان ڕەت کردەوە و بڕیاری خۆیان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەر جۆرە هەوڵێکی جودایی خوازانە بە مەبەستی لاواز کردنەوەی دەسەڵات و یەکپارچەیی سووریا، داوە.

٦. لە سەر ئەو باوەرە کە شەڕ سووریا هیچ ڕێگاچارەیەکی سیاسی نییە، جەختیان کرد.

٧. دانوستانی چڕی سێ قۆڵیان لە گەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبستی پێهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی لە ژێنێڤ ئەنجام داوە و لە سەر پێکهاتە و شێوەی کاری ئەو پێکهاتە جەختیان کرد.

٨. پێشوازیان لە بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی چوارەمین ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی بەرانبەر ڕفێندراوەکان لە ڕێکەوتنی ٣١ ی جوولای ٢٠١٩ لە چوارچیوەی هەوڵەکانی گرووپی کاری ئاستانە کرد. ئەوان هەروەها جەختیان کرد کە ئەو کارە بۆ باوەڕ کردنی لایەنەکان لە سووریا گرینگ و کاریگەرە.

٩. لە سەر پێویست بوون بە بەرز کردنەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لەوانە ئاو و کارەبا، قوتابخانە و نەخۆشخانە و پووچەڵ کردنەوە مین و ... بێ هیچ پێش مەرجێک لە تەواوی سووریا، جەختیان کرد.

١٠. لە سەر ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ شوێنی سەرەکی ژیانیان لە سووریا جەختیان کرد.

١١. لە بەشداری لێژنەکانی عێراق و لوبنان وەکوو چاوەدێرانی نوێی دانوستانی ئاستانە پێشوازیان کرد و لە سەر بوەڕی خۆیان لە سەر بەشداری چاوەدێرانی عێراقی، ئۆردۆنی و لوبنانی لە هەوڵەکانی پێوەندیدار بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا جەختیان کرد.

١٢. لە بەرپرسانی قەزاقستان بۆ میوانداری سێزدەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سووریا لە ئاساتنە لە نوور سوڵتان دەسخۆشیان کرد.

١٣. بڕیارە کۆبوونەوی دوایی لە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە نوورسوڵتان بەڕێوە بچێت.

News Code 27767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =