کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە مەخموور

وەزارەتی بەرگری عێراق كوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە سنووری قەزای مەخمووری راگەیاند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە هێزەكانی فرقەی ۱۴ی سوپای عێراق بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، توانیویانە شەش تیرۆرستی داعش كە دوانیان سەركردە بون لە گوندی ئەلسەمەر-ی سەر بە شارۆچكەی مەخمور بكوژن.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی تیرۆریستان لەناوبراون و هەڵمەتەكەشیان بەردەوامی دەبێت.

News Code 27761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =