بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یەکشەممە لە لێدوانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەڕێی ئەستەنبۆڵ-ئزمیر بە بێ ئاماژە بە ئامادە بوونی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق پاگەندەی کرد: بە ئامانجی شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکان، ئۆپراسیۆنێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێدەکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: پاش ئۆپراسیۆنەکانی باب، جرابلۆس و عەفرین، ئۆپراسیۆنێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیش ئەنجام دەدەین.
ئەردۆغان وتیشی: چووینە ناو عەفرین، جرابلۆس وباب و ئێستاش دەچینە ناو ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە. ئەمریکا و ڕووسیاشمان لە ئەو پرسە ئاگادار کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە