هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمن ئامادە بن

سکرتێری زاڵبوونی گشتیی فەرماندەیی هەموو هێزەکانی ئێران، وتی: هێزی چەکداری دەبێ بە جوانی دوژمن بناسێت و ئاگاداری توانستە ناوخۆییەکانی وڵاتیش بێت و خۆی هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشە و ستراتژییەکانی دوژمن، ئامادەی بەرەنگاربوونەوە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار مەحموود تەشەکوری سکرتێری زاڵبوونی گشتیی فەرماندەیی هەموو هێزەکان لە نوهەمین مێهرەجانی مالکی ئەشتەری هێزی زەوینی ئەرتەش لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیران وتی: بە پێی ڕێوشوێنەکانی رێبەری باڵای شۆڕش پرسی زاڵبوون بۆ هەموو هێزی چەکداری پێناسە کراوە و بەڕێزیان جەختی کرد کە هەموو هێز و فەرماندەکان لە هەواڵ و ڕووداوەکانی دەوروبەریان ئاگادار بن و ڕێکخراوەگەلی ژێر فەرمانیشیان بە هوشیارییەوە ئاگداری دۆخەکە بن.

وتیشی: هێزی چەکداری لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانن و بەو هۆیە دەبێ لەوپەڕی ئامادەیی و زاڵبوونی هەواڵگرانە بن و لەو پێناوە دەبێ بە باشی دوژمن بناسن و ئاگاداری توانستە ناوخۆییەکانی وڵاتیش بن و خۆیان هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشە و ستراتژییەکانی دوژمن، ئامادەی بەرەنگاربوونەوە بکەن.

سەردار تەشەکوری لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان زۆر باش لە ورە و ئامادەیی هێزی چەکداری ئێران گەیشتوون، ڕایگەیاند: دوژمنیش دەبێ بزانێت کە نابێ هەڕەشە لە دژی ئێران بکات و ئەگەر هەڕەشەیەکیش کرا دەبێ بزانێت کە وەڵامی توندی دەدرێتەوە، چونکە هێزی چەکداریی ئێمە لەوپەڕی دەسەڵات و ئامادەیی دایە.

ڕاشیگەیاند: ئامادەیی ئەو پرێنسیپە گرینگەیە کە پێش لە دەستەوەستان بوون و ڕاچڵەکانمان دەگرێت و هەر بۆیە هێزی چەکداری دەبێ توانست و ئامادەیی خۆی بە ڕۆژ بکاتەوە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان بێت.

News Code 27756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =